Listeye ekle
Gezîze 0 takipçi

Sözler

تۆ هه‌ژاندت تۆ ڕفاندت تۆ شکاندت تۆ ڕووخاندت ئه‌و دڵه‌ی پێتم سپارد ئه‌و دڵه‌ی لاتم سپارد

تۆ کرتاندت تۆ پساندت تۆ ژاکاندت تۆ وه‌راندت ئه‌و گوڵه‌ی پێتم سپارد ئه‌و گوڵه‌ی لاتم سپارد

تۆ گریاندت تۆ ئێشاندت تۆ سوتاندت تۆ برژاندت تۆ کڕاندت تۆ ڕوشاندت تۆ درزاندت تۆ شکاندت ئه‌و دڵه‌ی پێتم سپارد ئه‌و دڵه‌ی لاتم سپارد ئه‌و دڵه‌ی لێمت شکاند بۆ به‌ خه‌م لامت سپارد؟

تۆ نه‌خشاندت تۆ ڕه‌نگاندت بۆ له‌به‌ر چی وا شێواندت؟ بۆ له‌ناکاو وا دڕاندت؟ وێنه‌ی ئه‌وینی یادگار پڕ له‌ هه‌ستی جووتێ یار پڕ له‌ ڕه‌نگی ڕوون و ئاڵ پڕ له‌ ڕازی دوو دڵدار وا شێواندت یادگار چاره‌نووس بوو نادیار

Yorumlar

Henüz yorum yok. İlk yorumu sen yap.