Add to playlist
Tara Jaff 0 followers

Lyrics

لای لای نەمامی ژیانم من وێنەی باخەوانم بە دڵ چاودێریت دەکەم بخەوە دەردت لە گیانم هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە بنوە تاکوو سبەینێ مژدەی ئاواتم دێنێ

ئەی بەرخۆڵەی شیرینم ئاواتی هەموو ژینم شەوی تاریک نامێنێ تیشکی ڕۆژ دێتە سەرێ هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە بنوە تاکوو سبەینێ مژدەی ئاواتم دێنێ

لای لای نەمامی ژیانم من وێنەی باخەوانم بە دڵ چاودێریت دەکەم بخەوە دەردت لە گیانم هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە بنوە ئاسۆ ڕووناکە، دیارە وەک ڕۆژ ڕووناکە

Comments

No comments yet. Be the first.